نشینگە
از کتاب:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
اثر:
جمیل رنجبر (1949-1980)
1 دقیقه
673 مشاهده
ئەرێ هۆ گڵ..
چاوگەی بوونی دەروون و دڵ
چاک ئەزانی..
ڕۆژێ داوێ ئەخەیتە مل
چەند کەسانێ:
بە ناز و فیز
بەسەر تۆدا تێ ئەپەڕن
وەکو بڵێ ی وا لەشەڕن
خۆ ڕێک ئەخەن بەئەسپایی
هەرگیز بیریش ناکەنەوە
لە سووی کەس
ئەڵێی تەنیا ئەوان هەن بەس
قەپۆزی زل ئەجوڵێنن!
ئەقیڕێنن!
بە خۆ بادان...!
با پارەش ڕوو وەرناگێڕن
وا تێ ئەگەن..
لە تۆ نین، داڕشتەی زێڕن!
ئەرێ هۆ گڵ..
ئەرێ هۆ گڵ بۆچی (ڕازی)؟
لە ناپاکی..
بەم ئارامە چۆن ئەزانێ؟!
لە جیاتی تۆ من بوومایە:
بورکانێک بووم..
بۆ خاوەن فیز کردەوە شووم
ئەتەقیم، دانەئەمرکام
تانەهاتنایە سەر بیر و ڕام
بۆ پاشەڕۆژ میوانی تۆن
ڕایان مەگرە..
(ئاگرە سوورن)..
لەناو سکت پشوو نەخۆن!
ئینجا ئەڵێن:
حاڵمان شڕە
بیانگوشە لەژووری گۆڕ!
بەبێ یادت کە هەر ئەیا پەستایەو
لێیان بکە بە زیڕ و هۆڕ!
فریو نەخۆی: پاڕانەوە
لە ژیانیان..
بەڵگە نەبێ دوای پەشیمان
بیکە بە پەند..
تا تێبگەن پیاوانی (گەند)
ئەرێ هۆ گڵ…
چاوگەی بوونی دەروون و دڵ
چاوگەی بوونی دەروون و دڵ
چاک ئەزانی..
ڕۆژێ داوێ ئەخەیتە مل
چەند کەسانێ:
بە ناز و فیز
بەسەر تۆدا تێ ئەپەڕن
وەکو بڵێ ی وا لەشەڕن
خۆ ڕێک ئەخەن بەئەسپایی
هەرگیز بیریش ناکەنەوە
لە سووی کەس
ئەڵێی تەنیا ئەوان هەن بەس
قەپۆزی زل ئەجوڵێنن!
ئەقیڕێنن!
بە خۆ بادان...!
با پارەش ڕوو وەرناگێڕن
وا تێ ئەگەن..
لە تۆ نین، داڕشتەی زێڕن!
ئەرێ هۆ گڵ..
ئەرێ هۆ گڵ بۆچی (ڕازی)؟
لە ناپاکی..
بەم ئارامە چۆن ئەزانێ؟!
لە جیاتی تۆ من بوومایە:
بورکانێک بووم..
بۆ خاوەن فیز کردەوە شووم
ئەتەقیم، دانەئەمرکام
تانەهاتنایە سەر بیر و ڕام
بۆ پاشەڕۆژ میوانی تۆن
ڕایان مەگرە..
(ئاگرە سوورن)..
لەناو سکت پشوو نەخۆن!
ئینجا ئەڵێن:
حاڵمان شڕە
بیانگوشە لەژووری گۆڕ!
بەبێ یادت کە هەر ئەیا پەستایەو
لێیان بکە بە زیڕ و هۆڕ!
فریو نەخۆی: پاڕانەوە
لە ژیانیان..
بەڵگە نەبێ دوای پەشیمان
بیکە بە پەند..
تا تێبگەن پیاوانی (گەند)
ئەرێ هۆ گڵ…
چاوگەی بوونی دەروون و دڵ