لەگەڵ زامەکانا دەژیم

از کتاب:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
اثر:
جمیل رنجبر (1949-1980)
 1 دقیقه  782 مشاهده
تینووم بۆ ماچی جۆگەیێ
هەردوو لێوی نابێتە سەر لێوی برینی چەوساوە
برسیم بۆ ماچی کێڵگەیێ
لێوی هەموو برسییەکانی تیا ڕوابێ
خۆشەویستی..
قژی گەرمی هەزاران بووک و زاوا بێ
*
لێوی گڕم..
ماچی تووڕە بوونی دەوێ
ماچی هەنگاوی ئەو (گەلە منداڵانەی)
لە شەقامی شەنکاریا..ا
تەرمی شەهیدان دەنێژن
موچڕکەکانی ئارەزووی برسی سبەی
دانەوێڵەی دۆست و دوژمن
لەجۆخینی ئەڵقەی بەرهەم
بەخۆڕاگرتن دەنێژن.
لێوی گڕم..
ماچی مناڵانی دەوێ
لێوی سووتاو..
باوەش دەگرێتە ئەو خۆرەی
لەسەر گۆڕی هەژارێکا تفەنگێکە و..
وەکوو شۆڕش لەزام دەڕوێ