زامەکانمان بە بای (هوڕە) فێنک نابێ
از کتاب:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
اثر:
جمیل رنجبر (1949-1980)
1 دقیقه
836 مشاهده
سووری پانکەی بنمیچی ڕق
وای ناو دەنێ.. باوەشێنی گیانمان دەکا...
زام و سووتانمان تێ دەگرێ و...
وای ناو دەنێ...
گوایە ئارەقی پێستی لەش
بە بای (هوڕە) فێنک دەبێ
وای ناو دەنێ..
کە جۆگەلەی ڕەنجی (ڤیتامین)و خوێنیش
هەر بە (با)ی ئەو وشک دەبێ.
*
دەزانی ڕووی کیژۆڵەکان بۆچی جوانن
وەک بەفر و خوێن..
چاوی گەشی بەربەیانن
بۆیە جوانن..
بە شەماڵی کوێستانی خۆشەویستی سوور
باوەشێنی گیانمان دەکەن.
بۆیە نیانن..
شەپۆلی ئاواتی بەجۆش
لەسەوزایی دەم ڕووباران،
باوەش دەگرنە تیشکی خۆر.. بەراوردی ژانیان دەکەن
کیژۆڵەکان بۆیە جوانن..
فێری شنەی باوەشێنی قژی پەرشی قوڕ پێوانن
*
کیژۆڵەکان.. بۆیە جوانن
نیگای ئاڵی بەربەیانن
بەدەست و پەنجەی بەخەنە
دروێنەی گازی خەو دەکەن
تەوری تیژن.. بەدەست گڕی گۆڕهەڵکەنە
کیژۆڵەکان.. بۆیە جوانن
کێڵگەی چەوساوەیی هەژار
بەگاسنی چاو دەکێڵن.
مارەبڕی خۆشەویستی شۆڕشێکن
چەکوش و بیور و بێڵن
وای ناو دەنێ.. باوەشێنی گیانمان دەکا...
زام و سووتانمان تێ دەگرێ و...
وای ناو دەنێ...
گوایە ئارەقی پێستی لەش
بە بای (هوڕە) فێنک دەبێ
وای ناو دەنێ..
کە جۆگەلەی ڕەنجی (ڤیتامین)و خوێنیش
هەر بە (با)ی ئەو وشک دەبێ.
*
دەزانی ڕووی کیژۆڵەکان بۆچی جوانن
وەک بەفر و خوێن..
چاوی گەشی بەربەیانن
بۆیە جوانن..
بە شەماڵی کوێستانی خۆشەویستی سوور
باوەشێنی گیانمان دەکەن.
بۆیە نیانن..
شەپۆلی ئاواتی بەجۆش
لەسەوزایی دەم ڕووباران،
باوەش دەگرنە تیشکی خۆر.. بەراوردی ژانیان دەکەن
کیژۆڵەکان بۆیە جوانن..
فێری شنەی باوەشێنی قژی پەرشی قوڕ پێوانن
*
کیژۆڵەکان.. بۆیە جوانن
نیگای ئاڵی بەربەیانن
بەدەست و پەنجەی بەخەنە
دروێنەی گازی خەو دەکەن
تەوری تیژن.. بەدەست گڕی گۆڕهەڵکەنە
کیژۆڵەکان.. بۆیە جوانن
کێڵگەی چەوساوەیی هەژار
بەگاسنی چاو دەکێڵن.
مارەبڕی خۆشەویستی شۆڕشێکن
چەکوش و بیور و بێڵن