لە بیرت چووم

از کتاب:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
اثر:
جمیل رنجبر (1949-1980)
 1 دقیقه  790 مشاهده
بۆ گۆرانی
لە بیرت چوو، لە بیرت چووم
لە بیرت چوو، سەردەمی زووم
خۆشەویستیم، لە زیندانە
هەورێ... سنووری گیانمانە.
خۆشەویستم، باڵداری بوو
بە ئاسمانی جوانی تۆدا تێپەڕ دەبوو
سۆزم تەکانی سوارێ بوو
لە فرمێسکی دەشتی ڕووتا...
گوڵ تەڕ دەبوو...
*
کاتێ دەڕۆی، کاروانی گڕ، لە ڕێگایە
کاتێ دەڕۆی، دڵ خۆشەویستی تۆی تیایە
خەونەکانم، گوڵی گەنمی دڵدارییە
چاوەکانم، گۆمی مەندەی بێزارییە
*
دوای چی دەڕۆی..
دوای ئەوەی کە... کەشتیت لە دەریام پەڕیەوە
دوای ئەوەی کە، فرمێسکی خۆتت سڕیەوە
ڕۆیشتیت و ..دڵسۆزیمت هەرزان کڕی
ڕۆیشتیت و جۆگەی گەنجێتیمت بڕی.
دوای چی دەڕۆی...
جێت هێشتم و... دووریت کردە دەستگیرانم
وەک مانگانە خەمت خستە دڵ و گیانم
*
لە بیرت چووم...
لە هەناسەی نامەیەکیش، ناوم نابەی
لە بیرت چووم... دیارە نایەی خەمم لابەی.
لە بیرت چووم...
منیش وەکوو ئاگر هەڵچووم
قەفی زەمانە دەپسێنم
ناوی ژیانی نوێ دێنم