ئاگر لە خەمی دووری بەردەبێ
از کتاب:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
اثر:
جمیل رنجبر (1949-1980)
1 دقیقه
796 مشاهده
خۆشەویستم... کە جێت هێشتم
ڕووباری چاو... بۆ هەورازی گریان دەچوو
کە جێت هێشتم
تەپەی هەنگاوی ناو دڵت
لەناو ڕەشماڵی تەنیاییم
بۆ ئێوارێی ژیان دەچوو
خۆشەویستم... بۆ جێت هێشتم
*
منم گیانە... مەچەکی خۆشەویستی تۆم
لە زیندانی دووری ڕووتا... بەستراوەیە
بە گرتنم... شایی بەفرەوە...
وادەزانێ بەدەم خۆرا حەساوەیە.
بۆ نازانن... قوڕگی زامی تێکۆشەران
شەیدای کانی ئەو چاوەیە
چەند دووریش بم... لێم نزیکە...
قژی سپی و پیرێتیمی لا فەریکە
خۆشەویستم، کە جێت هێشتم
وەک گوڵی بەر شەماڵی غەریبی گەل
لەناو باخی جێ هێشتنما
هەناسەی بۆنی پەرۆشی
لە ئیینجانی دڵما، جما
نەمدەزانی گەڕانەوەت، گریانێکە.
جیابوونەوەی
(هەناسەوسی) تاوانێکە
نەمدەزانی کام ئارەزوو
لەناو کۆشی دەربڕینما نوقم بکەم
کە جێت هێشتم
نەمدەزانی... چۆن زیندانی چەوسێنەران
بەبەر زەبری ئەتۆم بخەم.
ڕووباری چاو... بۆ هەورازی گریان دەچوو
کە جێت هێشتم
تەپەی هەنگاوی ناو دڵت
لەناو ڕەشماڵی تەنیاییم
بۆ ئێوارێی ژیان دەچوو
خۆشەویستم... بۆ جێت هێشتم
*
منم گیانە... مەچەکی خۆشەویستی تۆم
لە زیندانی دووری ڕووتا... بەستراوەیە
بە گرتنم... شایی بەفرەوە...
وادەزانێ بەدەم خۆرا حەساوەیە.
بۆ نازانن... قوڕگی زامی تێکۆشەران
شەیدای کانی ئەو چاوەیە
چەند دووریش بم... لێم نزیکە...
قژی سپی و پیرێتیمی لا فەریکە
خۆشەویستم، کە جێت هێشتم
وەک گوڵی بەر شەماڵی غەریبی گەل
لەناو باخی جێ هێشتنما
هەناسەی بۆنی پەرۆشی
لە ئیینجانی دڵما، جما
***
کە جێت هێشتم...نەمدەزانی گەڕانەوەت، گریانێکە.
جیابوونەوەی
(هەناسەوسی) تاوانێکە
نەمدەزانی کام ئارەزوو
لەناو کۆشی دەربڕینما نوقم بکەم
کە جێت هێشتم
نەمدەزانی... چۆن زیندانی چەوسێنەران
بەبەر زەبری ئەتۆم بخەم.