ئەو بایە نیم..تەنها ژووری هەڵمژێ
از کتاب:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
اثر:
جمیل رنجبر (1949-1980)
1 دقیقه
930 مشاهده
ئای لەو دڵەی کە وەرزش لە گۆڕەپانی سنگت دەکا
ئای لەو چاوەی، لە پێشبڕکێ ی تیشکی خۆرا.
ئەوی دووریم دەگریەنی و... ئاگر تێکەڵ دەنگت دەکا
خۆ نەدەبووم هەناسەی خۆبادانی شەقامەکان
نەدەبووم بە ئۆکسجین و...
گڕ خۆشکەری، سەهۆڵ بەندی تەلارەکان
«با» بوومایەو بەندبکرابام...
بەناو کونی تەل بەندانی، دیوارنەبا، نەدەخزیم
هەرچی بۆنی گوڵی سوورە، من دەبووم و نەدەبەزیم
«با» بوومایەو..
دەنووک سووری، ناو سییەکانی هەژار نەبام
مەل نەدەبووم.
وا بوومایە... گەمێ سوورەکانی عیراقم پاڵ دەدا لە دیجلە ژان
بەرەو لوتکە سەر نەکەوتبام
پێڵووی چاوی گەل نەدەبووم.
من ئەو بایەم... شەماڵەکەم، لەناو کەلی کێوەکانا
پڕاوپڕی دڵ ڕژاوە
تەنها گیانە... گەردەلوول و زریانەکەم، بەند کراوە
ئای لەو چاوەی، لە پێشبڕکێ ی تیشکی خۆرا.
ئەوی دووریم دەگریەنی و... ئاگر تێکەڵ دەنگت دەکا
***
گیانە ئەگەر با بوومایە و بەند بکرابامخۆ نەدەبووم هەناسەی خۆبادانی شەقامەکان