سوپای بنکە سوورەکان
از کتاب:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
اثر:
جمیل رنجبر (1949-1980)
2 دقیقه
941 مشاهده
جوتیارەکان... جوتیارەکان
سەرمامانە...
سەرمامانە... با ئاگرێک بکەینەوە
برسیمانە...
برسیمانە... با مناڵان ژیر کەینەوە
ڕێمان بدەن
با تفەنگەکان تەڕ نەبن
ئەگەر جوێنیشمان پێبدەن...
ئێوە تووشی شەڕ هەر دەبن.
*
جوتیارەکان... سەرمامانە...
داڵدەماندەن... خوێنی خۆمان ئاگرمانە
داڵدەماندەن برسیمانە
گڕی چاوی دەشتی ئێوە... لوقمەی دەمی شۆڕشمانە
داڵدەماندەن ..شیرمژی باوەشی گەلین
لابردنی ماکی دوژمن... کۆششمانە.
جوتیارەکان... ڕێگەماندەن...
کۆتری سپی جوانمان پێ یە
وەکوو چەتری بەفری ئێوە، هەڵمانداوە
دەژین، دەژین
لەگەڵ گڕی... لە بن نەهاتووی ئەم ڕێ یە
*
سەرمامانە... بەم زستانە...
برسیمانە...
سەرمابوون و برسێتیمان.
کردوونی بە دەسکەلای قوربانی هەژار
وچان نادەین
تا دەرەبەگ، دێتە ژێر بار
وچان نادەین... تا برسێتی ناهێڵین و
دێ کەی ئێوەش، دەکەین بە شار
جوتیارەکان...
بستێ زەوی کێڵگەکانتان، وەکو لاستیک
لە دار لاستیکێ ئاڵاوە
ئێمەی گوللە، بەردێکی ناو چەرمی ئەوین
هەندەت زانی...
داڵ و قەلی گەنمەکانمانتان پێکاوە.
جوتیارەکان...
تینومانە و... بارانی ساڵی نەهاتین
سەرمامانە و... خۆری گەرمی، بەهاری ناو زەوی لاتین
برسیمانە و خۆمان نانین
چەمی گڕین... کانی ژانین
داڵدەماندەن... دەستمان دامێنی زامتان بێ
مەترسن نابێ، خەمتان بێ
بۆتان دەبینە جۆگەلە و، زەوییەکانتان بۆ ئاو دەدەین
بۆتان دەبینە ئامێر و...
لەگەڵ لوولەی چەکەکانمان، جاڕی شۆڕشی تیا تاو دەدەین
داڵدەماندەن... تا ڕەشماڵی برسێتیمان...
لە گوندەکانتان هەڵبدەین
جوتیارەکان... لە کوێ خەوتوون.
کە باسی سەربەستی دەکرێ.
ئەحەی کورنۆم دێتەوە بیر
لە تەک ئەوا کەناوی شۆڕشیش دەبرێ
پێڵاوەکەی ئەحەی کورنۆم دێتە بەر چاو...
کە چۆن دەبێتە نوێنەر و... وەزیر
سەرمامانە...
سەرمامانە... با ئاگرێک بکەینەوە
برسیمانە...
برسیمانە... با مناڵان ژیر کەینەوە
ڕێمان بدەن
با تفەنگەکان تەڕ نەبن
ئەگەر جوێنیشمان پێبدەن...
ئێوە تووشی شەڕ هەر دەبن.
*
جوتیارەکان... سەرمامانە...
داڵدەماندەن... خوێنی خۆمان ئاگرمانە
داڵدەماندەن برسیمانە
گڕی چاوی دەشتی ئێوە... لوقمەی دەمی شۆڕشمانە
داڵدەماندەن ..شیرمژی باوەشی گەلین
لابردنی ماکی دوژمن... کۆششمانە.
جوتیارەکان... ڕێگەماندەن...
کۆتری سپی جوانمان پێ یە
وەکوو چەتری بەفری ئێوە، هەڵمانداوە
دەژین، دەژین
لەگەڵ گڕی... لە بن نەهاتووی ئەم ڕێ یە
*
سەرمامانە... بەم زستانە...
برسیمانە...
سەرمابوون و برسێتیمان.
کردوونی بە دەسکەلای قوربانی هەژار
وچان نادەین
تا دەرەبەگ، دێتە ژێر بار
وچان نادەین... تا برسێتی ناهێڵین و
دێ کەی ئێوەش، دەکەین بە شار
جوتیارەکان...
بستێ زەوی کێڵگەکانتان، وەکو لاستیک
لە دار لاستیکێ ئاڵاوە
ئێمەی گوللە، بەردێکی ناو چەرمی ئەوین
هەندەت زانی...
داڵ و قەلی گەنمەکانمانتان پێکاوە.
جوتیارەکان...
تینومانە و... بارانی ساڵی نەهاتین
سەرمامانە و... خۆری گەرمی، بەهاری ناو زەوی لاتین
برسیمانە و خۆمان نانین
چەمی گڕین... کانی ژانین
داڵدەماندەن... دەستمان دامێنی زامتان بێ
مەترسن نابێ، خەمتان بێ
بۆتان دەبینە جۆگەلە و، زەوییەکانتان بۆ ئاو دەدەین
بۆتان دەبینە ئامێر و...
لەگەڵ لوولەی چەکەکانمان، جاڕی شۆڕشی تیا تاو دەدەین
داڵدەماندەن... تا ڕەشماڵی برسێتیمان...
لە گوندەکانتان هەڵبدەین
جوتیارەکان... لە کوێ خەوتوون.
کە باسی سەربەستی دەکرێ.
ئەحەی کورنۆم دێتەوە بیر
لە تەک ئەوا کەناوی شۆڕشیش دەبرێ
پێڵاوەکەی ئەحەی کورنۆم دێتە بەر چاو...
کە چۆن دەبێتە نوێنەر و... وەزیر