سەردانی بەندیخانەم
از کتاب:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
اثر:
جمیل رنجبر (1949-1980)
1 دقیقه
904 مشاهده
وتیان: برا خەمت نەبێ... بەندکراوی
لە خەمی دووری ئاڵاوی
وتیان گیانە: بەردەبیت و لێوی زامەکانی گیانت
ماچی خۆڵی وڵات دەکات
گڕی دووریت، بەردەبێتە شەوانی ساردی ژیانت
وتیان: برا، بەندیخانەی تۆ خۆشترە
ڕقی هەتاوی ئارەزووت، گەرم و توند و بەجۆشترە
وتیان: ئێمەش لە بەندیخانەدا دەژین
هەوای سەربەستی نامژین
وتم: دە با وەکو ئێوە بەرەڵڵا بم
وەکو هەتاو... لە ماڵی شۆڕش زاوا بم
جا با ئێمە تەنها ڕۆژی، بە ئارەزووی خۆم ئاوا بم
دەبا ببمە تفەگێک و لە دەست مناڵی ساوا بم
بەرەڵڵا بم..
وەکوو هەتاو لە ماڵی شۆڕش زاوا بم
دە با ببمە (نیزەکێک و) هەموو دەشتی کوردستانمان, بسووتێنم
خۆ دەبێنم خۆشەویستم هۆگر دەبێ و
لە کەژاوەی هیواکانما... دەیهەژێنم