هەر دێمەوە
از کتاب:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
اثر:
جمیل رنجبر (1949-1980)
2 دقیقه
1281 مشاهده
هاوڕێکانم...
کە دێمەوە، سەرم وەکو شاخی زۆزان..
بەفری زۆری لێ دەکەوێ و، خۆری عاشق خەریکی قژ داهێنانە
کە دێمەوە... دڵم سەنگەری جوتیارە و
شەنەی جۆخین، سەوڵی کەشتیی خوێنی گیانە
شەنەی خەرمان لە ناو دەرونی پڕژانە
هاوڕێکانم... کە هاتمەوە..
بناری چاو، بەربەرۆچکەی زستانێکە و..
هێشتا بەفری لە سەربانە.
*
هاوڕێکانم، کە دێمەوە
وەک (منارەی چۆلی)بەرز قیت دەبمەوە
کە هاتمەوە
شەقامی شار دەگوێزمەوە
لە دوکانی سوخۆرەکان، لاشە بە هەرزان دەفرۆشم
قەترانی خوێن، وەکو بازن... بە دڵداری نوێ دەفرۆشم
هاوڕێکانم... کە هاتمەوە
وەک منارە ، دێرینەکان قیت دەبمەوە
لە میکرۆفۆنی (پێنج فەرزە)..
دەبمە (نوێژو)، سورەی سۆشیالیست دەخوێنم
لە ڕێزی مام سۆفییەکانا... (کولێرەی یەکسانیم تیایە)
لە هەموو چۆکدادانێکا... هەڵسانەوەم لەگەڵدایە.
*
کە هاتمەوە... دەبمە بەهاری کەلاوەی
قەڵاتی جاری جاران و... خۆر بۆ کۆڵانەکان، دێنین
هەرچی مناڵی گەڕەکە، گورز گورزانێ دەکەن و
قەرزی کرێکارانی شار، لە خانوە بەرزەکانی هەولێر دەسێنین
*
کە دێمەوە... وەک منارەی چۆڵی بەرز، قیت دەبمەوە
کە دێمەوە... گیانم تۆپەڵێ ئاگرە و
بە چەکوشی چەوساوەکان، دادەگیرسێ
سۆزم لافاوی روبارە و
لە ڕاماڵێنی زەلکاوی، کەس ناترسێ