پیرێکی بەندکراو

از کتاب:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
اثر:
جمیل رنجبر (1949-1980)
 2 دقیقه  1043 مشاهده
(مامە سوارە، تەمەنی پتر لە ٩٠ ساڵ دەبوو خەڵکی دێهاتەکانی چۆمان بوو، لەسەر چەک لە بەندیخانە گیرابوو بە یەکەوە دەژیاین…)
مامە سوارە..
لەروباری لۆچی روتا، قوڕاوی شاخم لێ دیارە
لە پێچی مێزەری سەرت... شەختەی نزاری باپیران..
هێشتا وەک تێلەگە قەسەر لاتان بارە
مامە سوارە... ئینسانێکی، مرۆڤێکی
سەد زستانت بەسەر بردو خۆت مایەوە
وەکو بەفر... نەتوایەوە.
مامە سوارە..
دەیان روبار، لە بەهارا... سەری هەڵدا و
لافاو ناوی جۆگەی لێنان
فرمێسکی خوڕ... هاوین جۆگەی، بە ئارەقە،. ژیان
مامە سوارە..
لە کتێبی تەمەنی تۆ، مێژووی ئازا دەخوێنمەوە
مۆروی ڕەنجی، ڕەنجبەری دێهاتەکانت
لە گیرفانی (بەگ)و (میر)ی گۆڕستانا دەبێنمەوە
مامە سوارە..سەد وەکو ئەو.. دەخوێنمەوە
مامە سوارە..توورێ ڕێواس بەکۆڵتەوە
بارەداری قەڵاشکەریت، پووشانەی ئاخوڕی میرە
تاماندووبوون ڕۆژانەت بێ... چەوسانەوەت لە مل گیرە
*
مامە سوارە... لە کتێبی تەمەنی تۆ
بالۆرەی شۆخی چەوساوەی، کەنگر لە کۆڵ دەبیستم و
حەزی لە سەپانی خۆرە..
لەگەردەلوولی هەناسەی، باوەش دەگرێتە، کوشتنیش
ڕێواس لەکۆڵ لە لاوکی تەنیایتدا
سەربەست دەبێ و... گڕی وێرانی، لا زۆرە
هێزی هەڵسانی لا زۆرە
لە روباری خۆشەویستی، مەلەوانە و ڕووت و قووتە
شەرم لە ئارەزووی ناکا..
تا لە وێنەی یاسای کۆمەڵ.
گورگ لە تەک «مەما» جووتە
مامە سوارە..
لە کتێبی تەمەنی تۆ، زۆر دیمەنی نوێ دەبینم
چەرچی و دێوەرەی ژانی تۆ
کاریتەی خانووی دێ یەکەت... دەبڕنەوە
گوێز و ڕەزی باخی مێژووت
بەخاولی نەڕەی بلدۆزەری دوژمن دەسڕنەوە
مامە سوارە
مناڵەکان... چاوەڕێتن... لەو بنارە
ڕۆڕۆیانە... دەگریەن بۆ جووتێ گوارە
بۆ دەستگیرانی دێرینیش... کوانێ گوارە
مامە سوارە... کوانێ گوارە؟
کوانێ گوارە
بێنە گوارە