مناڵی سەردەمی ژان
از کتاب:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
اثر:
جمیل رنجبر (1949-1980)
2 دقیقه
1015 مشاهده
مامە، خاڵە...
مەڵێن، (هەرەوەز) مناڵە
تەمەنی زامی من پیرن
کۆتری ئاسمانی شادیم
لە ژێر چەقۆی خەم یەخسیرن
*
باپیرە گیان...
دایکم لای لایەی لێ بڕیم
یەخەی غەریبی بۆ دڕیم
تاڤگەی گریان دەڕژێتە چاو
مەلەوانی مێژووی هەستم
یادی ئاگرینی خەستم
لەگەڵ شەپۆلێکی ڕژاو
لە ڕووباری ژانی منا
لە هەواری زەلکاوی ڕقی دوژمنا
لە کۆچێکا... دادەگیرسێ
کەوی باوەشی ئازارم
لە پشکنین، لە فەلاقە
لە هەڵواسینیش ناترسێ
*
مامە، خاڵە...
مەڵێن، (هەریار)ە و مناڵە
ئەوە نییە... مناڵەکانی شارەکەم
داوای یارییان لێ دەکەم
دەڵێن: جلمان لە بەر نییە
دەڵێن... دەڵێن: کەس گەواڵە و
هەوری ڕەشی وەکو ئێمەی لە سەر نییە
دەڵێن: خەڵکی، لە (شەت) خنکا
باوکی ئێمە،.. بە پەت خنکا
دەڵێن: هاوڕێ و خزمەکانمان
دەست و پێیان بە زنجیرە.
بۆیە حەزی مناڵیمان
لە یاری شەقام و کۆڵانا، دڵگیرە.
*
مامە، خاڵە...
مەڵێن (بوێر)ە و مناڵە
ئەوە نیە... مناڵەکانی شارەکەم
داوای یارییان، لێ دەکەم
بەرەو دێهاتەکان دەچن
لە شەوێکا..
بۆ بڕیاری... بەرەبەیانی مل کەچن
*
مامە خاڵە...
هێشتا شخارتەی دڵی من
لە گیرفانی ڕەشی شەوە
گوڵی تەمەنی داهاتووم
ئاوزنگی سوور و پڕتەوە
وەک ئەسپی خۆر...
لە کۆچایە و
چاوەڕێیە و، نەهاتەوە
پێچی دووری، بە لافاوێ... دەخواتەوە.
مەڵێن، (هەرەوەز) مناڵە
تەمەنی زامی من پیرن
کۆتری ئاسمانی شادیم
لە ژێر چەقۆی خەم یەخسیرن
*
باپیرە گیان...
دایکم لای لایەی لێ بڕیم
یەخەی غەریبی بۆ دڕیم
تاڤگەی گریان دەڕژێتە چاو
مەلەوانی مێژووی هەستم
یادی ئاگرینی خەستم
لەگەڵ شەپۆلێکی ڕژاو
لە ڕووباری ژانی منا
لە هەواری زەلکاوی ڕقی دوژمنا
لە کۆچێکا... دادەگیرسێ
کەوی باوەشی ئازارم
لە پشکنین، لە فەلاقە
لە هەڵواسینیش ناترسێ
*
مامە، خاڵە...
مەڵێن، (هەریار)ە و مناڵە
ئەوە نییە... مناڵەکانی شارەکەم
داوای یارییان لێ دەکەم
دەڵێن: جلمان لە بەر نییە
دەڵێن... دەڵێن: کەس گەواڵە و
هەوری ڕەشی وەکو ئێمەی لە سەر نییە
دەڵێن: خەڵکی، لە (شەت) خنکا
باوکی ئێمە،.. بە پەت خنکا
دەڵێن: هاوڕێ و خزمەکانمان
دەست و پێیان بە زنجیرە.
بۆیە حەزی مناڵیمان
لە یاری شەقام و کۆڵانا، دڵگیرە.
*
مامە، خاڵە...
مەڵێن (بوێر)ە و مناڵە
ئەوە نیە... مناڵەکانی شارەکەم
داوای یارییان، لێ دەکەم
بەرەو دێهاتەکان دەچن
لە شەوێکا..
بۆ بڕیاری... بەرەبەیانی مل کەچن
*
مامە خاڵە...
هێشتا شخارتەی دڵی من
لە گیرفانی ڕەشی شەوە
گوڵی تەمەنی داهاتووم
ئاوزنگی سوور و پڕتەوە
وەک ئەسپی خۆر...
لە کۆچایە و
چاوەڕێیە و، نەهاتەوە
پێچی دووری، بە لافاوێ... دەخواتەوە.