رووبار
از کتاب:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
اثر:
جمیل رنجبر (1949-1980)
1 دقیقه
982 مشاهده
شیلە و موچڕکی ناو زەوی
نە شەو نە ڕۆژ، هەر ناخەوی
مژی دەریا، دەیان کێشێ
لێوی کێوەکانی دێشێ
بڵقە و خوڕەی دەنگی ناخە
هەستی غەریبی بن شاخە
چەندین گەلە، ئاسکی تینو
رەوی کۆتر، سبەینە زوو
پەزی کوێستان...
ئەسپی کاروان
نوێژ بۆ شەپۆلەکان دەکەن
سامی گڕی گوللە دەبەن
لەگەڵ برژانگی کەنارا
بە ڕووبارا...
ڕاپۆرتی ناو لاشەی قەوان
دەگەیەنن بە ئاشەوان
نە شەو نە ڕۆژ، هەر ناخەوی
مژی دەریا، دەیان کێشێ
لێوی کێوەکانی دێشێ
بڵقە و خوڕەی دەنگی ناخە
هەستی غەریبی بن شاخە
چەندین گەلە، ئاسکی تینو
رەوی کۆتر، سبەینە زوو
پەزی کوێستان...
ئەسپی کاروان
نوێژ بۆ شەپۆلەکان دەکەن
سامی گڕی گوللە دەبەن
لەگەڵ برژانگی کەنارا
بە ڕووبارا...
ڕاپۆرتی ناو لاشەی قەوان
دەگەیەنن بە ئاشەوان