سەرەتای لەدایک بوون

از کتاب:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
اثر:
جمیل رنجبر (1949-1980)
 1 دقیقه  897 مشاهده
هاشەی با.. بوو.
پۆستەی بارانی هێنابوو
لێ ی نووسرابوو
ئەی هەژارانی ماف خوراو
لە خاکی زێڕینی لاڵا
لە وەرزی ساردی ئەمساڵا
خێوەتی باوەڕ داکوتن
دەی داکوتن... گورزی بەکار
خێرا وریا، بچێ بۆ شار.
لێ ی نووسرابوو...
ئەی هەژارانی ماف خوراو
با ئەستێرە... ببارێتە شەوی کەڕی جگەر سووتاو
لێی نووسرابوو.
بۆ شەوی ونبوونی مێژو
(ئەدیسۆن)ی کارەبای بیر
با بێتە ناو... با بێتە سەر شانۆی یەخسیر
*
دەنگی دەنگێ
خوڕەی خوێنی دڵی چیا بوو
زۆر گریابوو
لە ناو کێڵگە و تەبارەی ڕەنجی ئەم گەلە
ملوانکەی فرمێسکی زیوین
بەهەشتاوی زۆر بە پەلە
چرۆکی ئارەقەی ژینی دەگێڕاوە
نوێنی خەوی جووتیارانی دەپێچاوە
دەی گێڕاوە...
ئارەقەی چاو... هەوجار و داس
لە ژێر ڕەشماڵی بێگاری
خۆیان یەکجار برسی تر بوون.
گۆزەی ڕقی دیلی پڕ بوون
دەی گێڕاوە..
دەنگێ بە کوڵ دەی گێڕاوە
جوتیارەکان... نوێنی خەویان دەپێچاوە
لەگەڵ گزیر و تێ خوڕینی سەر ڕەوسە
لاشەی مردن لە دایک بوو.
ڕاپەڕین و هەڵمەت بردن لە دایک بوو
. (لە گۆڤاری «بیری نوێ» بڵاوکرایەوە}