چوار پێشمەرگەی دایکێک
از کتاب:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
اثر:
جمیل رنجبر (1949-1980)
2 دقیقه
1103 مشاهده
ئەگەر ڕۆڵە...
چاوت پۆستەی خۆری پێ یە
دڵت وێنەی منی پێ یە...
با ماچتکەم.
گەر هەناسەت...
هەوری بەبارانی پێ یە
یا فرمێسکی خەڵاتی شارانی پێ یە
زوو پێم بڵێ، با بتناسم
من تامەزرۆی دورناسێکم
پوولی نامەی شۆڕش بێنێ
بروسکەی چاوی (ماردین)ی
کوردی هەژار ببزوێنێ
زوو پێم بڵێ، تا بتناسم
دەبێت گوللەت... بەرەی خوانی
تەلاری ژان وەک مافووری خوێنینی گەل
داتەکێنێ
-٢-
گەردەلوولی
هەوێزی ناو کۆڵانی دێ
چاوی شەوی دوێنێکەمان پڕ خۆڵ دەکا
کوڵینگی کوێر...
دارتێلی ژێر، ڕوناهیمان بن کۆڵ دەکا
یاسای چەتری دڕندەی (شاه)
لە هەناسەی هەنووکەمان
ڕاوی بەرخی ئاسۆ دەکا
پەپوولەی نێو زەردەخەنەش
چاوەڕوانی چرای جەرگی (مەکۆ) دەکا
سا گریانی چاوی دوێنێ
ئەمڕۆ گوللە لە (مەهاباد)
فرمێسکێکی گڕ دەتکێنێ
-٣-
وا خەریکە مەرەکەبی پاندانی بیر
بۆ نووسینی بەچکەی شیعر، بویتە ئەسیر
لە کالانی شەوی دیلی
کە سەرەتای تیغی ناسەم هەڵدەکێشم
دەکولێتەوە، برینەکانی پڕئێشم
لە حەلەبدا، لە دێرەزوور
(حەب)ی مردن، بە دەم گەرووی خەم دەسپێرم
دەرزی ژیان، لە تەرۆکی زیندوو دەدەم
پزیشکێکیان لە خۆرەوە بۆ دەنێرم
-٤-
ئەی خانەخێ... دە پێم بڵێ
تۆ نهێنی، پایزی من پێ دەزانی!
لە (مەلحەمە)ی برینی، برسێتی ژیان
زۆر ڕەوانی.
هاتوومە لات:
چیرۆکی فرمێسکی شوسەی شەقامی خوێن بگێڕەوە
چیرۆکی ئاگری بەری...
چەند ساڵەی خوین بگێڕەوە
وەڵامی نەورۆزی دوێنێ...
بە پاپۆڕی دەریای مێژوو بنێرەوە
منی میوان... لە هەولێرا...
بەلەشکری برسیتی سک
نیشتمانی جۆخینی نان... دەپارێزم
سانتیمێکی نەخشەی گێتی
دەخەمەوە ناو ئامێزم.
چاوت پۆستەی خۆری پێ یە
دڵت وێنەی منی پێ یە...
با ماچتکەم.
گەر هەناسەت...
هەوری بەبارانی پێ یە
یا فرمێسکی خەڵاتی شارانی پێ یە
زوو پێم بڵێ، با بتناسم
من تامەزرۆی دورناسێکم
پوولی نامەی شۆڕش بێنێ
بروسکەی چاوی (ماردین)ی
کوردی هەژار ببزوێنێ
زوو پێم بڵێ، تا بتناسم
دەبێت گوللەت... بەرەی خوانی
تەلاری ژان وەک مافووری خوێنینی گەل
داتەکێنێ
-٢-
گەردەلوولی
هەوێزی ناو کۆڵانی دێ
چاوی شەوی دوێنێکەمان پڕ خۆڵ دەکا
کوڵینگی کوێر...
دارتێلی ژێر، ڕوناهیمان بن کۆڵ دەکا
یاسای چەتری دڕندەی (شاه)
لە هەناسەی هەنووکەمان
ڕاوی بەرخی ئاسۆ دەکا
پەپوولەی نێو زەردەخەنەش
چاوەڕوانی چرای جەرگی (مەکۆ) دەکا
سا گریانی چاوی دوێنێ
ئەمڕۆ گوللە لە (مەهاباد)
فرمێسکێکی گڕ دەتکێنێ
-٣-
وا خەریکە مەرەکەبی پاندانی بیر
بۆ نووسینی بەچکەی شیعر، بویتە ئەسیر
لە کالانی شەوی دیلی
کە سەرەتای تیغی ناسەم هەڵدەکێشم
دەکولێتەوە، برینەکانی پڕئێشم
لە حەلەبدا، لە دێرەزوور
(حەب)ی مردن، بە دەم گەرووی خەم دەسپێرم
دەرزی ژیان، لە تەرۆکی زیندوو دەدەم
پزیشکێکیان لە خۆرەوە بۆ دەنێرم
-٤-
ئەی خانەخێ... دە پێم بڵێ
تۆ نهێنی، پایزی من پێ دەزانی!
لە (مەلحەمە)ی برینی، برسێتی ژیان
زۆر ڕەوانی.
هاتوومە لات:
چیرۆکی فرمێسکی شوسەی شەقامی خوێن بگێڕەوە
چیرۆکی ئاگری بەری...
چەند ساڵەی خوین بگێڕەوە
وەڵامی نەورۆزی دوێنێ...
بە پاپۆڕی دەریای مێژوو بنێرەوە
منی میوان... لە هەولێرا...
بەلەشکری برسیتی سک
نیشتمانی جۆخینی نان... دەپارێزم
سانتیمێکی نەخشەی گێتی
دەخەمەوە ناو ئامێزم.