ڕەفێقان با بکەین شیوەن کە وەختی هیجری یارانە

شینی شێخ عەبدولقادری نەهری و هاوڕێکانی
از کتاب:
دیوانی جەوهەری
اثر:
جوهری (1875-1958)
 2 دقیقه  644 مشاهده
ڕەفێقان با بکەین شیوەن کە وەختی هیجری یارانە
پیاڵە و شووشە بشکێنین کە شادی ڕووی لە شێوانە
بیساتی عەیش و خۆشی هەڵگرن، نۆرەی غەم و دەردە
هەموو لایە سیاپۆش بن کە تازیەی پیری مەیخانە
بڵێن ساقی لەباتی مەی پیاڵێک پڕ لە خەم بێنێ
بڵێن موتریب دەف و نەی لابەرێ جا وەختی ئەفغانە
حەریفان، تاکوو ئێستە بەزم و ڕەزم و چەپڵەڕێزان بوو
ئەوێستا وەختی قوڕپێوان و نۆبەی شین و گریانە
لە هەر لایێ کە دەتدی مەجڵیسی ئاوازەخانی بوو
لە هەر کۆشکێ دەبینی ئێستە واوەیلا و لەخۆدانە
دریغا پشتی ئیسلامێ بەجارێ تێک شکا حەیفێ
کە شای دنیا و دین یەخسیری دەستی زوڵمی تورکانە
شەهی شەمزین و غەوسی سانی و هانی و گەیلانی
ڕەواجی دینی ئەحمەد بوو چرای ئێران و توورانە
لەپاش حەفتاد و چەند ساڵێ لە دیاربەکراعلامێ بە دەست تورکان
لەگەڵ جەمعێ لە سادات و مەشایخ بوونە نیشانە
یەزید و کەربەلا ئەوڕۆ کەماڵ پاشا و دیاربەکرە
کە ئەو سەید و مەلایەی کرد بە ناحەق تیرەبارانە
دڵم بۆ شێخ محەممەد پڕ لە زووخاوە مەکەن مەنعم
کە دوو جۆگە لە خوێن جاری بکەم لەو هەر دوو چاوانە
کەسێ بوو عالم و عابید، نەجیب و عاقڵ و کامیل
دەبێ هەر خاک بە سەردا کەم لەپاش ئەو شێخە نۆجوانە
لەپاش ساداتی نەهری مردنم زۆر خۆشترە لە ژیان
لەدوای ئەو خانەقا چۆڵە دەبا کوێر بم لە چاوانە
بناغەی دینی ئیسلامێ سەروبن بوو و تێک ڕووخا
لە بەر یەک هاتەدەر حەیفێ بە تۆپی زوڵمی ترکانە
ڕەفێقی ئیبنی مولجەم یاری شومرە گەورەیی ترکان
کە قەتڵ و عامی کردن بێ خەتا ئەو پیاوەچاکانە
کە ئەو شێخ و مەلا و ساداتەیان هێنانە پێی ئێعدام
لە پێی سێدارە ڕاوەستان و فەرموویان بە کوردانە
تەماشای گەردن و دار و تەنافی ئێمە کەن بەڵکوو
لەدوای ئێعدامی ئێمە تۆڵە بستێنن لە ترکانە
لە ڕێی دینی موحەممەد سەربڕێن زۆر فەخرە بۆ ئیسلام
لە مردن قەت مەترسن کوشتنی وا ڕەسمی پیاوانە
لە سەر ڕێی دین و شەرعی موستەفا قەت لامەچن کوردان
کەلاموڵڵا قەبووڵ کەن چاکە نە قانوونی ترکانە
ئەوەی ترکان بە سەر ئیسلامیان هێنا بە هیچ دەورێ
نەماندی غەیری حەججاجاعلام و یەزیداعلام و شمراعلامی شەیتانە