ئەرێ ئەی نەفسی بێ شەرم و حەیا تاکەی هەوەسڕانی
از کتاب:
دیوانی جەوهەری
اثر:
جوهری (1875-1958)
7 دقیقه
1390 مشاهده
ئەرێ ئەی نەفسی بێ شەرم و حەیا تا کەی هەوەسڕانی؟
هەتا کەی غەفڵەت و سستی، هەتا کەی جەهل و نادانی؟
هەتا کەی پێڕەوی شەیتان و ڕێگەی خوار و خێچ دەگری؟
هەتا کەی سەرکەشی و فیسق و فجوور و کیبر و توغیانی؟
لە بیرت ماوە دەورەی زیندەگانیت چۆن بە سەردا هات؟
لە منداڵیتەوە تا عەسری پیری و عومری نۆجوانی
سەراسەر بۆت حیساب کەم عومری شیرینت چلۆن ڕابرد
چلۆن لات دا لە ڕێی حەق، کەوتێ ڕێی تاریک و زوڵمانی
نە بۆ دنیا نە بۆ عوقبا بە کاری خۆت و کەس هاتی
نە قەول و فێعلی چاکت بوو لە هەر دوو لاوە خوسرانی
لەبەر قاپێن و مەزرەق داکوتان و خازەڵی و بازی
بە منداڵی نەچوویە مەدرەسەی تەحسیلی ئینسانی
بە ڕۆژ مێشێن و تۆپێن سەنعەتت بوو تاکوو ڕۆژئاوا
بە شەو گورزێن و شایی تا تلووعی ڕۆژی نوورانی
بە زللە یا لەبەر داردەستی مامۆستا بڕێکت خوێند
لە ئەلف و بێ و حینجە و سایە، دوو سێ جوزوی قورئانی
لە تۆماری سمایلنامە نەختێ، ناگەهان دوو پەڕ
ئەویشت زوو فەرامۆش کرد و نەتفاماند و نەتزانی
لە لای خۆ هاتیە سەر نووسین و مەشقی فارسی ئەمما
هەتا هاتی خرابتر بووی لەبەر قەڵبی و گرانجانی
لە خەتتی فارسی و تازی نەسیبێکت نەبوو حەیفێ
لە شێوەی ڕەسم و نەسخ و نەستەعلیق و ڕەیحانی
لە دەوری مەکتەبا وا بوو کە کەوتیە مەدرەسەی عیلمی
دوو سێ نەوعت عەوامیل خوێند لەدووی تەسریفی زەنجانی
لە سەعدوڵڵا چکۆلە و شەرحە موغنی، دوو پەڕ و لایێ
لە سەعدینی هەتا فەسڵ و بەجێت هێشتن بە نوقسانی
لە وەڵع و ئیستیعارە و جامی و سیوتی کە سەرکەوتی
وەدووی نەفس و هەوا کەوتیی و کەوتیە مەشقی شەیتانی
موتاڵای دەرسی ڕۆژانت - متن نامشخص نەزەر و ئیشارەت بوو
لەباتی دەوری سیوتی هەر دەڵێمتن نامشخص بابا و گۆرانی
شەوی سێ شەممە و جومعە هەتا ڕۆژ گۆرەویبازی
لە تاوکەوتن هەتا ئێوارە هەر کەوشێن و زۆرانی
لیباسی جاهیلانت کردە بەر بۆ ملقوتەی بانان
کڵاوی لار و پشتێنی زل و ئەنگوچکەسۆرانی
کە دەستت کرد بە مەنتیق جینس و فەسڵێکت کە حاڵی بوو
بە دەعیە و فیزەوە باڵتەی دەبیبت خستە لاشانی
کەوای قوتنی درێژت ڕاست لە پەنجەی کەوشی سوور دەخشا
کەتانی ڕیشوەدارت پێچ دەدا وەک بەفری --انیمتن نامشخص
مووتەووەل بوو بە دەرست، موختەسەر دەرچووی لە خوێندندا
بەدیعت وەک بەیان ناقیس، مەعانیت نیوەچڵ زانی
خەیاڵی خوێندنی جەمعولجەوامیع کەوتە سەر فکرت
لەگەڵ مینهاج و ئیبنولقاسم و تەحریری بەننانی
لە تەجرید و مواقیف، قازی لاریی و چەغمینی
لە ئوستورلاب و زیج و هەندەسە، ئەشکاڵی بورهانی
لەوان عیلمانە هەر یەک یەک دوو بەحس و مەسئەلەت خوێندن
لەلات وا بوو تەواو بووی وەک مەلای بۆکان و تورجانی
هەوایێکی بڵندت کەوتە سەر با بۆی بڕۆم، ئەمجار
گەڕای، سووڕایەوە کەرکووکمکان و هەولێرمکان و سولەیمانیاعلام
لەبەر تەنپەروەریی شەش مانگ لە هیچ لایە نەبووی ساکین
بەڵێ کەرکووکمکان و هەولێرمکان گەرمە ناخۆشە سولەیمانیاعلام
هەوای ئاو و هەوای شاری سنەاعلامت کەوتە خەیاڵ و چووی
بە سەت زەحمەت کە دامەزرای لە حوجرەی دارولیحساناعلامی
لەپاش دوو ڕۆژ کە سووڕت خوارد لە دەوری شار و باغاتی
کە چاوت کەوت بە مزگەوت و بە بازاڕ و بە دووکانی
وتت ئەم جێیە جێی عەیشە بە دەور و دەرسی قەت نادەم
سەفای ئاویدەراعلام و کانی شەفااعلام و باغ و گوڵستانی
شەو و ڕۆژ کووچەگەردی و چایی خواردن کار و پیشەت بوو
لەسەر حەوزان و باغان چەپڵەڕێزان و غەزەڵخوانی
لەبەر تەعنەی ڕەفیق و هاوسەر و باب و برا و جیران
ئیجازە و کاغەزت وەرگرت لەپاش عومرێکی توولانی
کە دەرکەوتی، وەڕێ کەوتی بەرەو ماڵ موژدەیان هێنا
بیحەمدیللا مەلامان هاتەوە دایکم بە قوربانی
لە ئاغا و نۆکەر و پیر و جەوان، بێ ماڵ و دەوڵەتمەند
بە ئیستیقبالەوە دەرچوون لە دێ، ژن هاتنە سەر بانی
سڵاوات لێدرا، شەربەت خورا، شادی کرا ئەمجار
مەلامان پیاوی چاکە زوو دەناسین ڕێی موسوڵمانی
عەبای نایین لە لای ئاغاوە بۆت هات و موعەییەن بوو
بەرات و ئاش و خانوو، مووچە و جێ جووت بە تەرخانی
کە جێی خۆت گرت و دامەزرای و نەختێ ئیحتڕامت بوو
بەجێت هێشت مینبەر و میحراب و ئەحکاماتی قوڕئانی
لە ئەبوابی قەزا و دەعوا، لە جەرح و تەزکیەی شاهید
بەڵا بۆ چی عیبادەت شەرت و ڕوکنی جومعە نازانی
وەتاغت کردە مەنزڵ لای سەرووی ئاغاوە دانیشتی
بە چۆکدا هاتی وەک بولبول بە قەووالی زمانپانی
ئیتر ئینسافە تا کەی ڕەحمی خێرێکیش بە خۆت ناکەی
هەتا کەی تالیبی دنیا، ڕەفیقی نەفس و شەیتانی
سەر و ڕیش و سمێڵت پاک سپی بوون و ددانت کەوت
سەری بێ مەغز و دەستی لەرز و باڵای خوار و گۆچانی
تەمای چیت ماوە بەو گوێچکەی گران و چاوی نابینا
ئیتر تا کەی بە غەفڵەت هەر وەکوو تفڵی دەبستانی
ئەوێستاش تاکوو ماوی تا نەمردووی چارەسازێ کە
چرای خێرات و تاعەت هەڵکە بۆ نێو قەبری زوڵمانی
لە کرداری خراپ و قەولی بێ مەعنی پەشیمان بە
دەخیلت بم لەپاش مردن بە کار نایە پەشیمانی
لەبەر قاپی خودا ڕاوەستە عەفوی لێ تەمەننا کە
بە سۆزی سینە و جەرگی کەباب و ئەشکی بارانی
لەبەر دەرکی خودا کەس ناهومێد و بێنەسیب نابێ
مەڵێ جورم و گوناهم زۆرە مەئیووسم لە ئێحسانی
خوداوەندا بە حەققی زاتی بێچوون و سیفاتی خۆت
بە تەوڕات و بە ئینجیل و بە ئیعجازاتی قورئانی
بە عەرش و کورسی و لەوح و بەهەشت و جەننەتولمەئوا
بە تەسبیح و بە تەهلیل و سجوودی خەیلی ڕووحانی
بە حەققی ئادم و شەیس و شوعەیب و نووح و ئیبڕاهیم
بە زولکیفل و مەسیحا و کەلیم و پیری کەنعانی
بە تاقی دوو برۆی سەردار و سەرحەڵقەی ڕەسوولانت
بە ئەهل و بەیت و ئەسحاب و ڕەفیق و دۆست و خوێشانی
بە سیدقی حەزرەتی سیددیق و عەدلی حەزرەتی فاڕووق
بە زوهدی حەزرەتی حەیدەر، بە زیننوورەینی عوسمانی
بە ئەخلاقی حەسەن، خوێنی حوسێن و باقی مەزڵوومان
بە نەوحەی فاتیمەی زەهرا لە گەڵ فرمێسکی چاوانی
بە نووری پاکی زەینولعابدین و باقر و جەعفەر
بە مووسای کازم و سەبری ڕەزا، شاهی خۆراسانی
بە ئیخلاسی تەقیی و هەم نەقی ئەمجار نەجاتم بێ
لە دەست مەکر و فەسادی نەفس و تەسویلاتی شەیتانی
بە حەققی عەسکەری و مەهدی، بە حەققی قاسم و سەلمان
بە حەققی عەشقی شاهی بایەزید و پیری کەنعانی
بە حەققی بووعەلی و یۆسف، بە عەبدولخالق و عارف
بە حەققی خواجەیی ڕامتینی و پیری عەزیزانی
بە حەققی خواجەبابای سەماسیی و ئەمیرسەیید
بە عیززی شاهی نەقشبەند و بە قوربی غەوسی گەیلانی
بە حەققی شاهی عەتتار و بە یەعقووب و عوبەیدیللا
بە حەققی زاهید و دەروێش و باقی قوتبی ڕەببانی
بە حەققی عوڕوەتولوسقا، بە سەیفوددین و سەییدنوور
بە ئەتواری حەبیبوڵڵا و مەزهەر، جانی جانانی
بە حەققی شاهی دێهلی، نووری سینەی حەزرەتی خالید
بە ساداتی کیرامی نەهریە و پیرانی عوسمانی
زەلیل و بێکەسم کەوتووم لەبەر دەرکی خودایی تۆ
گوناهم زۆرە بمبەخشە خوداوەندێکی مەننانی
بۆ خۆت فەرمووتە پەردەی عەیبی کەس هەڵناگرم یا ڕەب
بپۆشە عەیبی ئەم بێچارە تۆ سەتتاری عەیبانی
بۆ خۆت فەرمووتە غەففاری زنووبی ئەهلی عیسیانم
ئەمن تۆبە، ئەتۆ بمبەخشە، بەخشەندەی گوناهانی
بە قوربی قابەقەوسەینی ڕەسوولانت بگە فریام
لە وەختی نەزعدا مەرگێ بە ئیمان و بە ئاسانی
خەجاڵەتباری قەبر و حەشر و میزانم نەکەی یا ڕەب
لە دنیا و ئاخیرەت هەر تۆ خوداوەندێکی ڕەحمانی
لە سفرەی نیعمەتی خۆت جەوهەریتخلص بێبەش نەکەی یا ڕەب
کەریم و موحسین و موعتی، وەدود و ساحیب ئیحسانی