دەمێکە ڕۆژ و شەو کارم دەمادەم زارییە و شینە
از کتاب:
دیوانی جەوهەری
اثر:
جوهری (1875-1958)
1 دقیقه
603 مشاهده
دەمێکە ڕۆژ و شەو کارم دەمادەم زارییە و شینە
سەر و بەرگم لە هیجرانی وەتەن سەرتابەپێ شینە
نەخۆشن میللەتی ئێران، تەبیبی دەوڵەتیش ناشی
نەتیجەی ئینتزاریش بۆ خوەشی میللەت نەخۆشینە
هەموو یاران لە بێکاری دەکەن تیکراری بێعاری
وەلێ تیکرار و کاری من هەمووی یاسینە یا شینە
شەڕاب و شاهید و شەمعم لە شەودا شوعلەیی ئاهە
شهوودم عادیلە شیعرم کە ئاخریان هەموو شینە
دەجۆشم هەر وەکوو قازان دەڕێژم ئەشکی وەک باران
نەماوە جۆشش و کۆشش شەوی من بۆیە جۆشینە
هەتا جۆشش نەکا بەحری ئیرادە و عەزمی مەردانە
لەلام بێحاسڵە ئەم قیل و قالە، وەختی کۆشینە
دەپۆشن چارشەوی عار و دەنۆشن جامی بێعاریی
ئەتۆ مەردی لەبۆ پۆشاکی تۆ پۆشینی پووشینە
لە ئەشکی هەروەکوو یاقووت پیاڵەی چاو لەبالەب بوو
شەو و ڕۆژ کار و باری جەوهەریتخلص لەم بادەنۆشینە