قەسیدێک دادەنێم شیعری فەسیح و ساف و غەڕڕا بێ
از کتاب:
دیوانی جەوهەری
اثر:
جوهری (1875-1958)
2 دقیقه
1134 مشاهده
قەسیدێک دادەنێم شیعری فەسیح و ساف و غەڕڕا بێ
زەریف و خەندەئاوەر وەک کتێبی ئەلف لەیلااعلام بێ
بڵند و پڕ لە مەعنی لەغز و پڕ مەغز و سروورئاوەر
لەنێو جەرگەی قەسیدان وەک جحێڵی تازەزاوا بێ
هەچی وەزعم هەیە پاکی دەنووسم هیچی نابوێرم
هەچی دەردم هەیە پاکی دەڵێم ئەعلاجی ئەدنا بێ
پەرێشانی و غەم و مەینەت لە دەورەم حەڵقەیان داوە
بە عومری خۆم گومان ناکەم وەکوو ئەو ساڵە قەوما بێ
لە سوختی داردا سوختم لە گوێنی و دەستەچیلەش دا
هەمووی سەر یەک بخەی هیچی نەیێڵی کوورەیەک نابێ
وەتاغم بووەتە نێوماڵی کەسیف و پڕ گەنە و قڕنوو
لەتاو کێچ تاکوو ڕۆژ قەت بیست دەقیقە ڕاحەتم نابێ
لەبەر بێشوانی هاوین گایەکانم ناردە ئەو دێیە
تەپاڵەشمان نەبوو، کەم بوو، بەشی بیست ڕۆژ ئەگەر مابێ
کە تەندوور دادەخەن دووکەڵ فەزای ماڵ پڕ دەکا وەک مژ
وەکوو توونی حەمامێک دەرک و ڕۆچنەی پاکی گیرا بێ
بە ڕۆژدا کار و جێگەم خوێندنی ئەوراد و مێحرابە
لەبەر قوولە و هەرا گوێچکەم لە قورئان خوێندنم نابێ
شەوێ دوای نوێژی خەوتنان چووم تفاق بۆ ماینەشێ بێنم
تەماشای کا دەکەم هەیهوو هەمووی سێ باری چا نابێ
بە ڕۆژوو بووم لەبۆ ئیفتار لە مزگەوت چوومەوە ماڵێ
کوتم برسیمە چێشت و نان و چایی حازرە با بێ
لە جوابدا پێی کوتم کابانی ماڵێ چارەسازێ کە
نە قەند و چا و ڕۆنت ماوە، نەوتیش حەو درەم نابێ
لەجێی نان گۆزەیەک ئاو داندرا وەک دەوری ئەسحابان
کوتم ڕەببی شوکر یا ڕەب کە تۆ نەیدەی ئەویش نابێ
خولاسە تا سەعاتێک کەوتمە نێو بەحری خەیاڵ و خەم
خودایا چۆن دەبێ و کارم بە کێ چا بێ
سەدایە هاتە گوێم ئەی جەوهەریتخلص با بەس بێ دەردی دڵ
دەبێ کاری هەموو چا بێ کەسێ سالاری ئاغا بێ
لە هەر دوو دەستی وەک هەوری بەهاری زێڕ و زێو دەڕژێ
لە بەگزادە و لە دێبوکری وەکوو ئەو پیاوە چا نابێ