باسی ناردنی پێغەمبەر

از کتاب:
ئاقیدەی شێخ سەمیع
اثر:
سمیع (1848-1889)
 1 دقیقه  1086 مشاهده
ناردی پێغەمبەر بە وەجهی ڕەحمەت
تا بمانخاتە سەر ڕێی هیدایەت
ناوی موحەممەد، باوکی عەبدوڵڵا
ئەشڕەفولوەڕا، ئەو حەبیبوڵڵا
عەبدولموتەلیب، باپیری وییە
باوکی ویش هاشم، ئەو قوڕەیشییە
دایکی ئامینە کچی وەهەبە
لە گەورەگەورەی نەسلی عەڕەبە
ئابا و ئەجدادی هەتا سەر ئادەم
گەورەی عەسر بوون «اَكرَم فَالْاَكرَمعربی»