باسی ناردنی پێغەمبەر

لە کتێبی:
ئاقیدەی شێخ سەمیع
بەرهەمی:
سەمیع (1848-1889)
 1 خولەک  1083 بینین
ناردی پێغەمبەر بە وەجهی ڕەحمەت
تا بمانخاتە سەر ڕێی هیدایەت
ناوی موحەممەد، باوکی عەبدوڵڵا
ئەشڕەفولوەڕا، ئەو حەبیبوڵڵا
عەبدولموتەلیب، باپیری وییە
باوکی ویش هاشم، ئەو قوڕەیشییە
دایکی ئامینە کچی وەهەبە
لە گەورەگەورەی نەسلی عەڕەبە
ئابا و ئەجدادی هەتا سەر ئادەم
گەورەی عەسر بوون «اَكرَم فَالْاَكرَمعەرەبی»