باسی لەدایکبوونی پێغەمبەر
از کتاب:
ئاقیدەی شێخ سەمیع
اثر:
سمیع (1848-1889)
1 دقیقه
1468 مشاهده
لە مەککەی شەریف لە دایک بووە
لەبۆ مەدینە کۆچی کردووە
ڕەوزەی شەریفی لە مەدینەیە
ئاگای لە هەموو ئۆممەتی هەیە
سەدوبیستوچوارهەزار پێغەمبەر
کە خوا ناردوونی بۆ ڕێی خێر و شەڕ
باوەڕیان پێ بکەن هەموویان حەقن
گەورەترینی جەمعی مەخلووقن
پاکیان مەعسوومن، هەموویان چاکن
لە ژەنگی گوناح هەموویان پاکن
سێسەدوسێزدە لەوان ئەفزەلن
زیاتر لە هەموان چونکە موڕسەلن
لەوانیش پێنجیان ئەفزەلترینن
ئەو ئولوولعەزمن، ئەعلامی دینن
نووح و ئیبڕاهیم، حەزرەتی مووسا
عیسای ڕوحوڵڵا، ئەحمەد مستەفا
سەرداری هەموان، سەییدولبەشەر
یانی محەممەد شافیعی مەحشەر
لەپێش هەموانداخەڵقی کردووە
لەدوای هەموانیش ئەوی ناردووە
دینی ئەو ناسیخ جەمعی ئەدیانە
مەعلووم ئەفزەلی هەموو دینانە
لەسەر ئەو خەتمە ڕوتبەی ڕیسالەت
دین دینی وییە هەتا قیامەت