«سُبحانَ مَن لا یُشغِلِهُ شاغِلٌ وَ لا تَغلُظُ مِنهُ المَسائِلٌ»

از کتاب:
ئاقیدەی شێخ سەمیع
اثر:
سمیع (1848-1889)
 1 دقیقه  1077 مشاهده
خالیقی خێرە و خالیقی شەڕڕە
خالیقی نەفعە و خالیقی زەڕڕە
ئەو بێشەریکه، هەم بێوەزیرە
بێ میسل و شیبهە، هەم بێنەزیرە
قەدیم هەر بووە، ئەو ئەزەلییە
باقی هەر دەبێ، ئەو ئەبەدییە
هیچ نەقس و تەغییر، گۆڕانی نابێ
هەر وەک بێعەیبە، هەر دەبێ وابێ
ئێمەی خوڵقاندوە بۆ تاعەتکردن
نەک وەک حەیوانات بۆ خەو و خواردن