وەڵامی ئاوات بۆ خاڵەمین
از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
1 دقیقه
779 مشاهده
هەستە کامیل!تخلص کە خاڵەمینشخصخاڵەمینی بەرزەنجی دەدوێ
جوان دواوە، لە ڕۆحی ئەمنی کەوێ
بیر و هۆشت وەکۆکە بشزانە
خاڵە داخۆ سەری لە چی دەسوێ
خاڵەگیان! پێش ئەوەی کە نامەت بێ
پاکی جەرگ و دڵم ببوو توێ توێ
هۆنراوەت بە ڕێکوپێکی گەیشت
مردبووم من، ژیامەوە لە نوێ
یا خودا هەر بژی بە بیروڕا
پێت لە ڕێگەی خەباتی گەل نەسوێ
هەر بژی تا دەگەی بە ئاواتت
بەرهەڵستت نەبێ هەتا سەر سوێ
خەم نەبێ خاڵی من بە خەم هەرگیز!
بەژنە بەرز و بەڕێزەکەت نەنوێ
تۆ دەفەرمووی کەسێ بچێ بۆ نوێژ
جێبەجێ خۆ بە گوللەیەک دەنگوێ
خۆ ئەوی ناچتە دەر لە ماڵی خۆی
بە خەم و دەردی وانەوە دەپوێ
مردنە، کوشتنە بەشی کوردان
تەرمەکەش تووڕ دەدا و بۆی دەلوێ
کەژ و کێوی مە بۆتە قەبرستان
گوڵی هیوا بە خوێنی گەل دەڕوێ