نامەی خاڵەمین بۆ ئاوات
از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
خاڵەمینی بەرزەنجی
1 دقیقه
791 مشاهده
هەستە ناقیس! بنووسە بۆ «کامیلتخلص»
شێعری تازە و تەڕ و بەتام و خوێ
دوای سڵاو و دەسی لە سەر سینگت
بڵێ بۆ زیارەتێکی بێمە کوێ؟
دڵی من ڕۆژ و شەو لە بیری ئەوا
دڵ و گیانم بە یادی تۆ دەدوێ
هەر منم دڵ دەداوی تۆ کەوتوو
هەر ئەتۆی ڕاگری منی بە موێ
دڵی وێران و شێعرەکانی تۆش
هەروەکوو جەرگی خۆمە، توێ بە توێ
باشە چیدی سەرت نەیێشێنم
هەر بژی بەو زووە لەشت نەپوێ
«خاڵەتخلص» بۆ دۆستیت هەتا ماوە
وەکوو کێوە، لە جێی خۆ نابزوێ