نامەی خاڵەمین بۆ ئاوات
لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
خاڵەمینی بەرزەنجی
1 خولەک
759 بینین
هەستە ناقیس! بنووسە بۆ «کامیلناسناوی ئەدەبی»
شێعری تازە و تەڕ و بەتام و خوێ
دوای سڵاو و دەسی لە سەر سینگت
بڵێ بۆ زیارەتێکی بێمە کوێ؟
دڵی من ڕۆژ و شەو لە بیری ئەوا
دڵ و گیانم بە یادی تۆ دەدوێ
هەر منم دڵ دەداوی تۆ کەوتوو
هەر ئەتۆی ڕاگری منی بە موێ
دڵی وێران و شێعرەکانی تۆش
هەروەکوو جەرگی خۆمە، توێ بە توێ
باشە چیدی سەرت نەیێشێنم
هەر بژی بەو زووە لەشت نەپوێ
«خاڵەناسناوی ئەدەبی» بۆ دۆستیت هەتا ماوە
وەکوو کێوە، لە جێی خۆ نابزوێ