نامەی ئاوات بۆ خاڵەمینی بەرزەنجی (١)

لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
 1 خولەک  499 بینین
هەروەکوو ماسی لە نێو گۆلاوی لێڵاوم ئەمن
هەڵدەسووڕێم بێ دەس و پێ، تازە شێواوم ئەمن
تۆ ببە غەوواس، دەرمبێنە لە ئاو تۆخوا، کەسم!
خاڵە گیان فریاکەوە، تاکوو نەخنکاوم ئەمن!
هەم قەتار بووم خۆ لەگەڵ یاران لە مزڵێکی ژیان
کاروان ڕۆیشت و نەمزانی، بەجێ ماوم ئەمن
من کە پیر بووم و لە قیس چووم، خۆ بەڵام بەو حاڵەوە
جاری واشە دێمە ڕیزی جوان دەڵێم لاوم ئەمن
خاڵە گیان! چاوێک لە ئەندامی لەبەریەک چووم بکە
هەروەکوو لانکەشکاوێکم کە چڕژاوم ئەمن
دار و پەردووی لەش دەس و پێیە، ئەویشم چوو لە دەست
لانکە نا، ئەم جارە هەروەک ماڵە ڕووخاوم ئەمن
نایەتە جێ تازە خاڵە ئارەزووی «ئاواتناسناوی ئەدەبی»ی پیر!
هەر دەبێ بانگ کا، بڵێ خۆ تازە فەوتاوم ئەمن