نامەی ئاوات بۆ سەیید (٧)

از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
 1 دقیقه  671 مشاهده
قادرشخصسەید قادر سەیادەت! - ئەمن دەزانی - عەسام گرت بە دەستەوە
کەوتووم لەپێ بفەرموو دە «کامیلتخلص» هەڵستەوە
هەستانی من برا! بە عەسای زولفی یارمە
گەر بێ بە لارولەنجە، بە دوو چاوی مەستەوە
باری دەکەم ئەگەرچی گرانە بە دەرد و خەم
بەو حاڵەوە بە موویێکی زولفی دەبەستەوە
خۆ گەر پسا دڵم، دەکەوێ، دەشکێ، ناسکە
ئەوچەل چ چارەکەم بە دڵێکی شکەستەوە
«ئاوات»ە قەت نەهاتە جێ ئاواتی «سەییدا» !
هیوام نەماوە کاکە! بە ڕۆحێکی خەستەوە