نامەی سەیید بۆ ئاوات (٦)

از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سەید قادر سەیادەت
 1 دقیقه  723 مشاهده
دەمێکە زەمزەمەی شێعرێکی تۆم کاکە! لە گوێ نایە
لە کوێستان و چیا سەرسەوزەکان قاسپەی کەوێ نایە
گوڵی باخی ئەدەب گەر تۆ نەبی، من بچمە کام گوڵشەن؟
کە هیچ باخ و گوڵێک ئەو بۆنە خۆشەی خۆتی لێ نایە
هەموو سەرچاوەیەک کوێر بێتەوە خۆ ئاوی نامێنێ
کەچی سەرچاوەکەی چاوم دەبوو وشکایی بێ، نایە
لە ناخی سینەوە هاسان هەناسەم نایەت و ناچێ
کزەی بای وەعدەکەی خۆمە، دەمێ دێ، سەردەمێ نایە
لە هەرلا دڵ بەجێ دێڵم بحەجمێ و بگرێ ئارامێ
لە هیچ لایێکی دی، لای تۆ نەبێ، خۆ دڵ بەجێنایە
نەخۆشی دەست و پێی بەستووم و دەنگیشم بە کەس ناگا
خڕەی زەنجیر و دەسبەندی کەسی بێ دەست و پێ نایە
دڵی ناردۆتە لات «سەییدتخلص» کە نەیتوانیوە بۆخۆی بێ
درەنگی پێ دەچێ ئاخر بە سەر دێ، خۆ بە پێ نایە