نامەی ئاوات بۆ سەیید (٧)
لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
1 خولەک
673 بینین
قادرکەسسەید قادر سەیادەت! - ئەمن دەزانی - عەسام گرت بە دەستەوە
کەوتووم لەپێ بفەرموو دە «کامیلناسناوی ئەدەبی» هەڵستەوە
هەستانی من برا! بە عەسای زولفی یارمە
گەر بێ بە لارولەنجە، بە دوو چاوی مەستەوە
باری دەکەم ئەگەرچی گرانە بە دەرد و خەم
بەو حاڵەوە بە موویێکی زولفی دەبەستەوە
خۆ گەر پسا دڵم، دەکەوێ، دەشکێ، ناسکە
ئەوچەل چ چارەکەم بە دڵێکی شکەستەوە
«ئاوات»ە قەت نەهاتە جێ ئاواتی «سەییدا» !
هیوام نەماوە کاکە! بە ڕۆحێکی خەستەوە