نامەی سەیید بۆ ئاوات (٢)
از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سەید قادر سەیادەت
1 دقیقه
764 مشاهده
وەرنە سەر سەرچاوەکەی چاوم کە سەیرانی هەیە
ڕوون و لێڵە جاربەجارە حاڵی سیروانی هەیە
گەرچی باریکە مژۆڵ بۆ بەردەبازی ڕێگەتان
کۆلکەداری ئاوەسووی من تاقەت و توانی هەیە
ماڵەکەم کۆن و بچووکە لایەقی ئێوەش نەبێ
ماڵی دڵ ئاوا هەراوە، جێی هەمووتانی هەیە
گەرچی وێرانە وەکوو «جەمیان» دڵم ئاو و هەوای
زۆر لەتیفە وەک قەریحەم تەبعی جەمیانی هەیە
گەر تراکتۆرێک هەبێ مەزرای دڵی من شێو بکا
لەم چیا سەرسەوزەدا مەودا وو مەیدانی هەیە
شین دەبێ تۆوی مراد ئاخر لە مەزرای ئارەزوو
ئاسمان ئەمڕۆکە مەیلی تاوەبارانی هەیە
«سەییدتخلص» ئەمڕۆ ئیمتیحانی شانس و بەختی خۆی دەکا
تا بزانێ کاکە «کامیلشخص» لوتفی جارانی هەیە؟