خوشک و براین

از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
 1 دقیقه  845 مشاهده
ئەی دوژمنی گەلی کورد!
هەڵێن زوو بە دەستوبرد
پێشمەرگەن لە کێشکێیە
تفەنگی لە سەر پێیە
هەر وێیکەون دەردەچێ
دەوکووژێ زوو جێبەجێ
کەلاکوو جێ دەمێنێ
کوند لە جێگاو دەخوێنێ
تا تێ بگرن مەڵبەندیان
دەپارێزن کورد بە گیان
وچان نادەین، ناسرەوین
وەک تەمومژ ناڕەوین
ئێوە تۆزن، بە بایەک
هەریەک دەڕۆن بۆ لایەک
ئێمە لە کێوان دەژین
بە هیواین خوێنوو بمژین
ئەوجار بە دڵێکی بێخەم
بە بیروڕای زۆر مەحکەم
دەپارێزین نیشتمان
نیشتمانی بەهەشتمان
کیژۆڵەی ڕێکی حۆرین
بە شەرتێ دڵ نەگۆڕین
هەموو دایک و خوشکمانن
کیژ و کوڕ هاوپشتمانن
خوشک و برای هاوپشتن
جێگای شانازی گشتن