ڕۆژگاری تاڵ

از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
 1 دقیقه  642 مشاهده
گڕی تەنووری کڵۆڵیم بەتین بوو، بوومە پنەی
نزیک بوو دەرچێ گیانم لەبەر گڕ و گرپەی
کەچی بەداخەوە ترشا هەویر و پێزی نەما
منیش کە ڕۆییبوو هێزم، کوتم ئەجەل، سا دەی
لە ساڵی سی و یەکەوە تا گەیشتە پەنجا و پێنج
نەبوو سەعاتێکی ئاسوودە بم، بڵێم ئۆخەی!
چ ڕۆژگارێکی تاڵ بوو کە من تێیا دەژیام
لە کاتی ڕۆژ و شەوان هەر کوتم خودایا وەی
بە ئاخ و داخەوە نوستم، بە ئێشی دڵ هەستام
دڵم ئەوەندە زەعیف بوو، لەپڕ دڕا پەردەی
کڵۆڵی دەوری تەنیبووم، نەمابوو ڕێگە هەڵێم
نیشانی دا بە منی هەڵوەدا خودا ڕێگەی
بە پیری مەرگەوە ڕۆییم، کەچی بە لوتفی خودا
نەسیمی ژینی نوێ هات، ژیاوە دڵ بە شنەی
گەڕاوە لام هەموو فکر و خەیاڵی ڕابردووم
بە زیکری حەول و قەوەت بۆ خودای باقیی و حەی
بە پیری کەوتییە چاڵ و نەجاتی دای یەزدان
لە بیری قەت مەبەوە تۆ ئیمامیتخلص! تاکوو هەی