گوڵی هیوا

از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
 1 دقیقه  960 مشاهده
کێ دی وەها لەپڕ گوڵی هیوا بپشکوێ!
نەورۆز و ڕۆژی خۆشیی گەلی کورد وەدەرکەوێ
ڕۆژی نەجاتە، کاتی خەباتە، فریشتەکەت
کوردە! ئەگەر نەترسی سەری ناوەتە سوێ
هەر چاوەڕێی خەباتی من و تۆیە کاکی خۆم!
من حازرم ئەگەر کەسێ بێت و ڕەگەڵ کەوێ
شەرتە نەدەم وچان و وەنەوز و خەوم نەبێ
هەر نەسرەوم دەمێ، لە بەیانی هەتا شەوێ
تا کفنی دوژمنم نەبڕم، نەیکەمە بەری
نەینێمە گۆڕی پیسی، نەڵێم ژینی خۆم دەوێ
داری هومێدی کوردە بە خوێنی گەل ئاو درا
تاکوو جیهان جیهانە، سەری بەرزە، نانەوێ
تازە چرۆ دەکات و بەریشی بەڕێوەیە
هەر ساڵ بە بای بەهار دەشنێت و دەبێ نوێ
تاکوو تەنوورەکەت دەگڕێ، کاری خۆت بکە
نەک بێتە کۆتی پێت پنە، گەر تۆ هەلت دەوێ
هەڵکەوتووە، لە دەستی مەدە هەل، هەڵێ مەڵێ:
ناڕۆمە پێشێ، ببزوو؛ لە ڕۆحی منت کەوێ!
هەرگیز مەهێڵە دامرێ تەندوورەکەت لە گڕ
بەو تینی گەرمی وی، دڵی دوژمن دەبێ توێ
پێ هەڵگرە، درەنگە، نەوەک دامرێ، بڕۆ
کاکی «ئیمامیتخلص»! تۆ کە ژیانی گەلت دەوێ