ناڵەی بێ دڵان
از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
1 دقیقه
1245 مشاهده
دڵێکی وام ئەمن ناوێ بە ناڵەی بێ دڵان نەگری
وەکوو شەونم لە سەر خونچەی گوڵان بۆ بولبولان نەگری
وەکوو بولبول نەبێتە عاشقی گوڵ، دڵ بە کار نایە
ئەگەر شێتانە سبحەینان نەچێتە سەر چڵان نەگری
لە بەهرە و شەوق و زەوق و خێر و خۆشی دوورە ماڵ کاول
دڵی وا بێ ئەوین، جارێک بە حاڵی عاشقان نەگری
شەوێ تا ڕۆژ دەناڵێنن، لەگەڵ تەیری شەوا جووتن
دڵی وام بۆ چییە بۆ وان شەوێ تا بەربەیان نەگری
شەوانە مەل دەخوێنن بۆ ئەوانەی دڵ بریندارن
دڵم ناوێ بە دەنگی پڕ لە سۆزی وان، شەوان نەگری
بە هاتوچوونی شێت و پێتی دڵ با پێکەنین، گەر ئەو
بە ئامۆژگاری زانایانی پیر و عاقڵان نەگری
لە ماڵێ قەت شەوانە ئۆقرە ناگرێ، ناسرەوێ تاوێ
«ئیمامیتخلص» تا سبەینێ زوو نەچێتە نێو گوڵان نەگری