خەمێکی دی
از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
1 دقیقه
1315 مشاهده
وەکوو بیستم خەمت خواردم، ئەویش بۆ من خەمێکی دی
دڵت بۆ ماتەمم سووتا، ئەویشم ماتەمێکی دی
دەمێ نەمدی لە دنیا هاودەمێ، غەیری خەم و دەردم
لە کوێ پەیدا بکەم یاڕەببی! ئاخر هەمدەمێکی دی؟
بە داخ و دەردی تۆوە شەرتە ئەی باڵابەرز! بمرم
دەبێ ئەو حەسرەتەی خۆم من بەرم بۆ عالەمێکی دی
بە زولفی خەمبەخەم دونیات وەکوو چێوی خمێ لێ کرد
کەچی بۆ گەردنی ئەمنت درێغ فەرموو خەمێکی دی
«ئیمامیتخلص»ت کوشت بە تیری غەمزە گەرچی چاوتە چارەی
تەماشای گەر بفەرمووی نایەوێ قەت مەڵحەمێکی دی