بۆ شەهیدانی بانە
از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
1 دقیقه
948 مشاهده
نیشتمان ئەمڕۆکە ڕەشپۆشی شەهیدی بانەیە
داغداری کردەوەی ئەو دەستە خوێنڕێژانەیە
بۆ شەهیدی شاری بانە پیر و لاو گریانیە
نیشتمان ئەمساڵەکە بۆ لاوەکان گۆڕخانەیە
کوردەکان! ئەی گوردەکان! ئەی لاوی پڕهێز و قەوەت!
ڕۆژی تۆڵەی خوێنی ئەو جووتە شەهیدە جوانەیە
نیشتمان بانگوو دەکا: ئەی ڕۆڵەکەی کاوەی نەبەز!
وەرنە مەیدان، کاتی پڕدان و شەڕی پیاوانەیە
هەرکەسێ بۆ سەندنی تۆڵە لە مەیدان حازرە
نێوی ئەو هەر قارەمانە و مەردی ئەو مەیدانەیە
با بڕۆین، پێی ناوێ ئیتر بیری داهاتوو بکەین
تانگ و تۆپی ڕژیمی شای بێ شەرم هەمبانەیە