بەهاری ناخۆش
از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
1 دقیقه
926 مشاهده
وا بەهار هات و بەڵام بولبولی دڵ بێ نەشەیە
خونچە پێناکەنێ، کۆرپەی نەتەوە بێ گەشەیە
کۆتر و قومری، قەل و داڵ، ڕێکی بە جەم چوونەوە ژوور
سارد و سەرمایە وڵات، چۆڵە جیهان، بێ خشەیە
کەوی کێوی وەڕەزن، چونکە نەبوو شین کەژ و کۆ
پێی نەماوە گوڕە، بێ کەیفە، لە پاشەکشەیە
پیرەگامێش لە لەوەڕ کەوتووە، هەڵدێتەوە ژوور
موبتەلای دەردی گران و سەدەمەی خشخشەیە
هەرکەسێ خۆشە دڵی، کاکی «ئیمامیتخلص»! بە خودا
پاکی فێڵە و تەڵەکە، ڕێکی درۆیە و فشەیە