بێشکەی شکاو

از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
 1 دقیقه  802 مشاهده
من فەقیرێکی ڕەش و ڕووت و لە دەرکان دەرکراو
تۆش خودایێکی کەریم و دەرکە ئاواڵەکراو
ڕووم لە دەرکی تۆیە ئەی خاوەن کەڕەم، سا لوقمەیەک
شەرمەسار و ڕووڕەش و زۆر ملکەچ و ئابڕووتکاو
هەرچی ئەعزامە لەبەریەک چوو، لە بەر دەرد و غەمم
دار و پەردووی لێک ترازاوە وەکوو بێشکەی شکاو
سیپەلاک و جەرگ و دڵ، هێز و هەناوم لێ بڕا
قالبێکی چۆڵ و هۆڵ وەک ماڵی هیچ تێدانەماو
تۆ عەجایب مای «ئیمامیتخلص» بەو هەموو دەردانەوە!
کێیە ئەمڕۆکە وەکوو تۆ بەندی جەرگ و دڵپساو؟