بێشکەی شکاو

لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
 1 خولەک  847 بینین
من فەقیرێکی ڕەش و ڕووت و لە دەرکان دەرکراو
تۆش خودایێکی کەریم و دەرکە ئاواڵەکراو
ڕووم لە دەرکی تۆیە ئەی خاوەن کەڕەم، سا لوقمەیەک
شەرمەسار و ڕووڕەش و زۆر ملکەچ و ئابڕووتکاو
هەرچی ئەعزامە لەبەریەک چوو، لە بەر دەرد و غەمم
دار و پەردووی لێک ترازاوە وەکوو بێشکەی شکاو
سیپەلاک و جەرگ و دڵ، هێز و هەناوم لێ بڕا
قالبێکی چۆڵ و هۆڵ وەک ماڵی هیچ تێدانەماو
تۆ عەجایب مای «ئیمامیناسناوی ئەدەبی» بەو هەموو دەردانەوە!
کێیە ئەمڕۆکە وەکوو تۆ بەندی جەرگ و دڵپساو؟