دوورکەوتنەوە

لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
 1 خولەک  884 بینین
تۆ چوویە وڵاتێ کە نەبینم ئەسەری تۆ!
دوور کەوتی لە من تاکوو نەبیستم خەبەری تۆ
ئەی نووری دڵ و قووەتی ئەژنۆم، بەسە دووری!
ڕۆحم وەکوو پەروانە گەڕا دەوروبەری تۆ
ئەو حاڵەت و هۆش و هونەری ئەودەمە من بووم
ئێستێ نییە تاقی، هەموو قوربانی سەری تۆ
دڵ هەروەکوو عەوداڵە لە دووت، تاڵە ژیانی
چاوم وەکوو ئاوپاشە لە ڕێگە و گوزەری تۆ
ڕەحمێ بکە بەم ڕیشە سپی و چاوە پڕ ئاوە
نەتزانی لە دڵ حەستەمە ئاخر سەفەری تۆ؟
ئەی من بە فیدای ڕۆین و کۆچ و سەفەرت بم!
چت کردبوو ئاخر کە وەها دەربەدەری تۆ
هەستە وەرەوە، گیانە وەباڵت بە ملی من
وەستۆ دەگرم شەرتە هەموو خێر و شەڕی تۆ