بای وادە

از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
 1 دقیقه  838 مشاهده
ئەوا بای وادە هات و سەوزە چیمەن
بەهەشتە گوڵشەن و سەحرا بە دیمەن
بەڵام بۆ من چ بای وادە، چ پاییز
ڕەفیقان بانگی کاروانی هیوا کەن!
بەبێ ئازیزی دڵ خێڵ ڕەنجەڕۆیە
کەژاوەی ژینی تاڵ ناگاتە مەعدەن
بە خۆی ما دڵ، کە دی نێرگس لە باخان
بە چاوی جوانی دەڕوانێتە گوڵشەن
دڵم ما هەڵوەدا و موبتەلای ئەو
چ بێ مەڵبەند و جێگا، ماڵ و مەسکەن
دڵم دۆش ما بە لای خەرمانی مەینەت
بەبێ هاواڵ و داوەڵ، بێکەس و شەن
بەبێ ئازیزی دڵ مەرگی «ئیمامیتخلص»
نزیکە، دا بڵێ بێن گۆڕهەڵکەن