دەستی ماندوو و زگی برسی

از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
 1 دقیقه  908 مشاهده
دەبێ بگریم، بناڵێنم، هەتا هەم
بە دڵ بکوڵێم و بگریم هەر وەکوو شەم
ببارێنم لە چاو فرمێسکی گەرمم
لە داوێنم بکەم کۆشێ خەم و نەم
لە سەر زگ چۆنی دانێم دەستی ماندوو!
زگی تێرم نییە، برسیم هەموو دەم
دەم و ژەم خەم دەخۆم و خەم دەنۆشم
بە خۆراک و بە خەو دڵخۆشی ناکەم
بەڵای لێدا لە خورد و خواردنی وا
وەڕەز بووم من لە ژینی هێندە حەستەم
چلۆن بفڕم، پەڕوپۆم هەڵوەریوە!
چلۆن خۆڵ کەم بە سەردا، دەستە بەستەم!
بە دەستی کێ بکەم خاکێ بە سەردا!
لە دەورەم جەغزی کێشاوە مژ و تەم
خودایە! تۆ حەکیمی بۆم بنێرە
دەوای دەردم، لە زۆر زۆر و لە کەم کەم
کەم و زۆرت لە لایە و زۆر و چاکە
هەموو ڕەحمە و کەرەم، هەر لوتفە سەرجەم