دەروێشم و دڵڕێشم
از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
1 دقیقه
832 مشاهده
دەروێشم و دڵڕێشم، دێوانەم و بێ لانەم
وەک کوندم و هەڵنیشتووی، کاولاشم و وێرانەم
بێ دایکم و بێ بابم، بێ مام و برا ماوم
لەم ئاخری عومرەمدا، وا دیارە کە تاقانەم
جێ و مەوتەنی من پرسن: هەر چۆلگە وو سارایە
مەجنوونم و سەرگەردان، لەو بەندەن و شاخانەم
بێچارە و داماوم، خەمبار و پەرێشانم
وەک بسکی پەرێشانم، هەروا بە تەمای شانەم
تا باشی بڵاوکا لێک، ئەندامی لەکارکەوتووم
بابردەیی ئەو دەشت و سارا و بیابانەم
وەک بولبولی نەسرەوتوو، هەر تاوە لە دارێکم
هەر کاتە لە بارێکم، بۆ ئەو دڵە بریانەم
کەوتوومە نەفەستەنگی، وەک کەو لە قەفەسدا بێ
لەشمە قەفەسم ئەمما، بێ ئاوم و بێ دانەم
بەو حاڵەتەوە سەیرە، عاشق بە قەد و باڵام
کوژراوی بەر و بەرموور، گیرۆدەیی لەرزانەم
بەو بەندی ئەوێستاکەم، مەعلووم بووە لای عالەم
نێو تاقمەیی هۆنەر، تەنیا کوڕ و تاقانەم
لای جانەوەران ئەمڕۆ، قەدرم فرەیە چونکە
وەک کاکی «ئیمامیتخلص» خۆم، لەو کێو و نزارانەم