بەرز و نەوی
از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
1 دقیقه
827 مشاهده
ئەوینم خۆش دەوێ چونکی بە هۆی تۆ هاتە ئامێزم
وەکوو تاقانە کۆرپەی خۆشەویست باشی دەپارێزم
ئەوە ڕۆژ و شەوی تەنیایی هاواڵی دڵی زارم
بە یادی تۆ، ئەوە مایەی ژیان و تینم و هێزم
هەموو گۆشت و ڕەگ و پێستم ئەوین شێلای بە مل یەکدا
هەویری خۆتم و بمشێلە شل شل، گەرچی بێ پێزم
خەیاڵی خاوە گەر من زولفی شێت و پێتی تۆ بێنم
بڵێم ڕامی دەکەم بۆ گەردنم، نایێتە پارێزم
«ئیمامیتخلص» خۆ لە ڕیزی دڵبەران باڵای بە باڵا گرت
بەڵام بەرز و نەوی کەوتووین و هەرگیز نایەتە ڕێزم