زیارەتی سەروەر
از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
1 دقیقه
925 مشاهده
ڕۆح ئەوا کەوتۆتە پەرواز بۆ حوزووری دڵبەرم
بێنەجێ ئەسبابی پەروازم، کە بێ باڵ و پەڕم
بۆ مەدینە باڵی لێک دا تەیری دڵ، ڕۆیی کوتی:
گەر قەبووڵم کا، بە ئاڵاکەی سەگی پێغەمبەرم
هەر خەیاڵم کرد بچم بۆ زیارەتی ئەو سەروەرە
هات نەسیمی ڕۆحپەروەر، عەتری عوود و عەنبەرم
گەر لە ژێر چەتری شەفاعەت ڕێم نەکەی چ بکەم ئەمن؟
کوێ بچم کوێر و فەقیر، ناشارەزایی مەحشەرم
نامەیی ئەعمالی من مەخوێنەوە، تێیدا نییە
یەک کەلیمەی چاکە، سەرتاپا ڕەشە خۆ دەفتەرم
نیمە غەیری حوببی ئالی تۆ، بە ئالی تۆ قەسەم
چاوەڕێی ڕەحمە «شفيع المذنبينعربی»! چاوی تەڕم
وا گەرووم وشکە لە تاوی حەسرەتی ڕۆژی جەزا
موستەحەققی قەترە ئاوی زەمزەمم یا کەوسەرم