بەرز و نەوی
لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
1 خولەک
828 بینین
ئەوینم خۆش دەوێ چونکی بە هۆی تۆ هاتە ئامێزم
وەکوو تاقانە کۆرپەی خۆشەویست باشی دەپارێزم
ئەوە ڕۆژ و شەوی تەنیایی هاواڵی دڵی زارم
بە یادی تۆ، ئەوە مایەی ژیان و تینم و هێزم
هەموو گۆشت و ڕەگ و پێستم ئەوین شێلای بە مل یەکدا
هەویری خۆتم و بمشێلە شل شل، گەرچی بێ پێزم
خەیاڵی خاوە گەر من زولفی شێت و پێتی تۆ بێنم
بڵێم ڕامی دەکەم بۆ گەردنم، نایێتە پارێزم
«ئیمامیناسناوی ئەدەبی» خۆ لە ڕیزی دڵبەران باڵای بە باڵا گرت
بەڵام بەرز و نەوی کەوتووین و هەرگیز نایەتە ڕێزم