ئەسپی نەگبەت
از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
1 دقیقه
751 مشاهده
من ئەوا غەرقی گوناهـ و قەسوەتم
غەرقی بەحری پیسی قووڵی شەهوەتم
خۆ بە چابوک سواری مەشهوور بووم، کەچی
چونکە زۆر سەرکێش بوو ئەسپی نەگبەتم
وا هەڵیگرتم لە ڕێی هات و نەهات
چوو سەر و ماڵ و ژیان و سەروەتم
هێند لە دار و بەردی دام، کەللەڕەقە
هەر نەما لام کاکە، شان و شەوکەتم
بەو هەموو باری گوناهەم خۆ خودا!
چاوەڕێی دەرکی هەراوی ڕەحمەتم
من وەکوو شێری ژیان بووم، ئێستەکە
مامەڕێویێکی کز و بێ هەیبەتم
هەر وەکوو ڕێویم، ئەوا لێرە و لەوێ
ئەی «ئیمامیتخلص»، هەر خەریکی فرسەتم