دەخولێمەوە
از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
1 دقیقه
907 مشاهده
هەروا بە داخی خونچەوە دەخولێمەوە لە باغ
هەرواش کەچی بە داخەوە نەمدی لەوی سۆراغ
لالەم دەدی لە باغ وەکوو ساقی لە مەجلیسا
دێت و دەچێ بە باوە، بە دەستی هەبوو ئەیاغ
چاوی ڕوابوو نێرگسی بێچارە بۆ گوڵی
ئێشا دڵی کە خونچەگوڵی جەرگی کربوو داغ
شەوبۆ و هەڵاڵە، لالە وو نەسرین لە ڕۆژپەڕا
جوان بوون لە گوڵشەنا، هەموو بووبوون بە شەوچراغ
تۆرا، لە باغ و گوڵشەن «ئیمامیتخلص» وەدەرکەوت
ڕووی کردە چۆڵ و بەندەن و سارا و شاخ و داغ