بەهارستان

از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
 2 دقیقه  980 مشاهده
ئەوڕۆ بەهارە، سەیری چەمەن خۆشە، خوار و ژوور
ڕازاوە باغ بە سەرو و چنار و گوڵ و چنوور
گیا سەوز و جۆگە سەوز و گەڵا سەوز و بێشە سەوز
دار سوور و لالە سوور و چەمەن سوور و خونچە سوور
بەم سەوز و سوورە بوو دڵی عاشق کە هەڵکزا
پشکۆی لە دڵ خراوە، دەسووتێ وەکوو تەنوور
ناڵینی بەربەیانی کەو و کۆتری شاخ و داخ
دەنگی ژیانە، گیانە بە دڵدا دەکا عوبوور
شمشاڵە، تارە، پیانووە، گەر بیانوو ناگری
ساقی کەرم کە پیاڵە، مەترسە «هو الغفورعربی»
هاتوونەوە بە جەم، کوڕ و کیژانی دڵڕفێن
هەرکەس کە بێ گوڵ و دڵە لاچێ، بچێتە ژوور
زاوایە ئێستە بولبول و گوڵخونچە بووکییە
خاوەن سلووکە، کەوتووە لەولا، قونەوتلوور
کوێستانە پڕ لە ڕاز و نیاز و زمانی حاڵ
جێگە و هیوای حوزووری دڵە بۆتە کێوی توور
لەم کاتە هەرکەسێ بە خەیاڵ و بە بیری ژین
هەر بولبولە لە گوڵ بەکوڵە، ماوە بێ مشوور
هەر چاوەڕێیە بەڵکە دەمێ خونچە پێکەنێ
هەڵنیشتووە لە باغ و دەکا زیکری «يا صبورعربی»!
«ئاواتتخلص»ی داخۆ کەنگێ بەجێ دێ لە گوڵشەنا
ئەو شێتوپێتی دڵ بەکوڵی مەست و بێ شعوور