سکاڵا

از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
 1 دقیقه  1008 مشاهده
بۆچی لێم تۆرای شۆخی جەرگبڕ؟!
بۆ لەگەڵ من بووی هێندە ساردوسڕ؟
ماوێکی زۆر بوو ئەویندارت بووم
تۆ ساردوسڕ بووی، ئەمن گەرموگوڕ
جوابی خۆشی تۆ هەر پێکەنین بوو
منیش بە چاوی فرمێسکی بەخوڕ
هەر سکاڵام کرد، لێت پاڕامەوە
لە سەر من کەچی لێت دا قڕوفڕ
تۆخوا ئازیز گیان وایە دڵداری؟!
تۆ بێ بەینەت و «ئیمامیتخلص» دڵپڕ؟!